به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : شه‌وی ڕابردوو خۆکوژێک لە ئاھەنگێکی زه‌ماوه‌ندی کورده‌کان له شاری حه‌سه‌که خۆی ته‌قانده‌وه و به‌و هۆیه‌وه ۴۵ کەس گیانیان له‌ده‌ست دا و ۹۵ دیکەش برینداربوون.
چه‌ند کاتژمێر دوای ته‌قینه‌وه‌که ئاژانسی ئەعماق زمان حاڵی رێکخراوی داعش ئاشکرای کرد که ئەندامێکی ئەوان بەناوی ئەبو ئەلبەرا ئەنساری دوای دەستڕێژی گولـلە خۆی تەقاندوەتەوە.
ئه‌عماق نووسیویه‌تی که له ئاکامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌دا ژماره‌یه‌ک هێزی په‌که‌که کوژراون. له حاڵێکدا که ئه‌و هێرشه خۆکوژیه زه‌ماوه‌ندی خێزانێکی کوردی سووریای لە ھۆڵی سەنابل لە حەسەکە کردبووه ئامانج....
کۆتایی کورتە نامە/310
٤ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٦:٣٤
News ID: 783367
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی له شاری حه‌سه‌که‌ی کوردنشینی سووریا ڕوویدا، رێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکەدا ڕاگه‌یاند.